هۆمڵی ئەپ و ماڵپەڕێکی سەرەکی موڵکدارییە لە عێراق وهەرێمی کوردستان کە کاری کڕین و فرۆشتنی خانوبەرەت بۆ دەھێنێتە ناو مۆبایلە زیرەکەکەی دەستت ، دەتوانن زانیاری بدۆزنەوە و هاوبەشی بکەن دەربارەی پرۆژەکان و مامەڵەکانی زەوی و خانووبەرە و گشت بوارێکی تری عەقارات.
ھۆملی پڕۆفیشناڵانە موڵکی نوسینگەکان لەسەر ئەپڵیکەیشن و پلاتفۆرمەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.
لەھەموو عێراقەوە بینەر و کڕیارتان دەبێت ! هۆمڵی کار دەکات بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز و ئاسانترین میکانیزم هاوڵاتیان سوودمەند بن لە زۆرترین زانیاری لە ڕێگای ئۆنڵاین بە شێوەیەک بەرچاوڕونییەکی تەواو بۆ هاوڵاتیان دروست بێت لە بواری عەقارات لە ڕوی نرخ و شوێنی جوگرافی و کوالیتی موڵکەکان و پڕۆژەکان ئەمەش لە ڕێگای خستنەڕووی زانیاری تەواو و وێنەی موڵکەکان لەسەر ئەپ و وێبسایتی هۆمڵی.
چیتر پێویست بە بڕینی دوریە زۆرەکان ناکات ، جوگرافیای وڵاتەکەت لە بەرنامەیەکدایە !
ھۆملی دەبێتە پردی نێوان نوسینگەکان و کڕیار ، بە شێوەیەک مافی ھەردوولا پارێزراوە بۆ مامەڵەیەکی پاک و دروست.
ئێمە زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموون و شارەزاییمان هەیە لە بواری تەکنەلۆژیا و بە تایبەت ئەپڵیکەیشن کە لە ئەوڕوپا و تورکیا و ئاسیا خزمەتگوزاری ئەپ و وێبسایتمان هەیە، پڕۆژەی هۆمڵیش-مان وەکو دیاریەک پێشکەش بە عێڕاق و هەرێمی کوردستان کردوووە، ویستمانە شارەکانی عێڕاق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەکتر نزیک بکەینەوە و هاوڵاتیان بتوانن زانیاری تەواو بەدەستبێنن لە بارەی سەرجەم شارەکانی عێڕاق و هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ ھۆملی کارەکەت ھەم ئاسانتر ، ھەم خێراترە !
ھۆملی ھەمیشە لەگەڵتە .