کۆمپانیای ئارام جمال کۆمپانیایەکە لە بوارى خزمەتگوزارى خانووبەرە کاردەکات لە سنوورى شارى هەولێر لە ڕێکەوتى 25/3/2018 دامەزراوە. لە ماوەیەکى کەمى تەمەنى کاردنماندا توانیومانە ببینە جێگاى متمانەى خەڵک بەهۆى ڕاستگۆیی و دەستپاکى و دروستى لە کارەکانمان. شرکة عقارات ئارم جمال چەند خزمەتگوزاریەک پێشکەش دەکات بە هاوڵاتیانى خۆشەویست کە بریتین لە: • خزمەتگوزارى نێوەندگیرى لە بەکڕێدان و فرۆشتن لە بوارەکانى (خانوو – شوقە – زەوى – موڵکى بازرگانى – زەوى کشتوکاڵى - مەزرەعە) • بڵاوکردنەوەى نرخى تەخمینى هەفتانە بۆ (خانوو – زەوى - پرۆژە)ى سنوورى شارى هەولێر بەمەبەستى ئاگاداربوون و هۆشیارکردنەوەى خەڵک لە نرخەکانى خانووبەرە. • پێشکەشکردنى پێشنیار و زانیارى و ڕاوێژکردن دەربارەى خانووبەرە. • کۆمپانیاکەمان لە ئێستادا (١٢ لقى) هەیە لە سنوورى شارى هەولێر.