کۆمپانیای بۆچوون بۆ وەبەرھێنانی خانووبەرە، لەساڵی ٢٠١١ دامەزراوە، ماوەی ١٠ساڵی تەواو ئەزموونی کارکردنی ھەیە لە بواری کەرتی خانووبەرە، لەزۆربەی پڕۆژەکانی نیشتەجێ بوون لە شاری ھەولێر و دەوروبەری کاری کردووە و بۆتە جێی متمانەی ھاوڵاتیان، کۆمپانیای بۆچوون لە ئێستادا خاوەنی ١١ لقە لە سەرجەم شوێنە گرنگەکانی شاری ھەولێر، وە خاوەنی ستافێکە لە ڕاوێژکاری تۆکمە و لێھاتووە کەوا ڕۆژانە لەسەرجەم لقەکان لەخزمەت کڕیاران و فرۆشیارانی ئازیزدان، خۆشبەختانە لەماوەی ١٠ ساڵی کارکردنمان توانیومانە ڕوئیایەکی جوان و فراوان لای ھاوڵاتیان دروست بکەین و وە جێپەنجەمان لەتەواوی بەرەو پێشچوونەکانی ئەم کەرتە دیار بێت لەھەموو ئان و ساتە جیاوازەکان.