کۆمپانیای عقارات پرۆپ هاوس بە ئەزموونی زیاتر لە ١٠ ساڵ کار کردن لە کەرتی خانووبەرە لە ساڵی ٢٠٢١ هەڵساین بە کردنەوەی ئۆفیسی سەرکی عقارات پڕۆپ هاوس بۆ خزمەتگوزاری عقارات، بە سوود بینیمان لە ساڵانی رابردوو و ئەزموونمان لەم کەرتە لەگەڵ چەند کەسێکی شارەزا و خاوەن بڕوانامەی بەرز و ئەکادیمی ئەو کۆمپانیایەمان دامەزراند لە ژێر ناونیشانی نێوانگیری ڕاستەقینە، ئۆفیسی سەرکیمان لە هەولێری نوێیە مەبەست لە کردنەوەی ئۆفیسمان لە ڕۆژهەلاتی هەولێر بە تایبەت هەولێری نوێ ئەوەیە دەمانەوێت بازاڕی خانوو چاڵاکتر بکەین ئێمە ئەوە دەزانین نوسینگە و کۆمپانیاکان زۆرن بەڵام ئەوەی ئێمەی جیاکردۆتەوە لە نوسینگە و کۆمپانیاکانی تر ئەوەیە کارکردنی ئێمە بە شێوازێکی زانستی ئەکادیمی دەبێت، ئێوە شایەنی ئەوەن هەموو ئەو وەڵامانەتان دەست کەوێت کە لە دیوی دووەمی ئەم کەرتە ڕوودەدات.
بەشەكانی كۆمپانیای عەقارات پڕۆپ هاوس: بەشی كڕین و فرۆشتن و بەكرێدان بەشی ئەندازیاری و دیزاین بەشی شیكاری و دارایی و بازاڕ بەشی یاسایی بەشی پەیوەندیەكان بەشی ڕاوێژی و ئابووری شار