عەقارات دیار هەنگاوێکی گەورەتر دەنێت، عەقارات دیار لە دیارترین کۆمپانیاکانی بواری خانووبەرەیە لە هەرێمی کوردستاندا، سەرەتا بە دامەزراندنی ئۆفیسێک لە ساڵی ٢٠١٣ لە هەولێر دەستیپێکرد، لە ماوەی هەشت ساڵ کارکردنیدا، لە ئۆفیسێکی بچووک بۆ کۆمپانیایەکی چاڵاک گەشەی کرد، ئێستا لەژێر ناونیشانی عەقارات دیار ١٦ ئۆفیسی لە شاری هەولێر و ئۆفیسێکیشی لە وڵاتی تورکیا هەیە. عەقارات دیار رۆژ بە رۆژ هەنگاوی گەورەتر دەنێت، پلانی فراونتری هەیە و بەردەوام لەگەشە سەندندایە.. کۆمپانیاکەمان کار لە بواری کڕین و فرۆشتن، بەکرێدان و بە کرێگرتنی خانوو، شوقە و زەویدا کار دەکات، ئێمە بەبێ هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی ورد بۆ کواڵێتی و دڵنیایی لە سەرکەوتنی هەر پرۆژەیەک کارناکەین. سیاسەتمان، بەدەستهێنانی متمانە و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەشەکانمانە. ئێستا زۆرتر لە ٣٠ کارمەندی خۆماڵی و ڕاوێژکاری خاوەن ئەزموونی بواری خانووبەرە، لە ئۆفیسە جیاجیاکانی کۆمپانیاکەماندا کاردەکەن. پێشبینی دەکەین لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کارەکانمان ژمارەیەکی زیاتر لە ڕاوێژکار و کارمەندی خۆماڵی بەگەڕبخەین و لەو چوارچێوەیەشدا سەرنجمان لەسەر بنیاتنان و پێشخستنی تواناکانی کارمەندی ئافرەتە لە کەرتی خانووبەرەدا. خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری لە هەموو بوارەکانی خانووبەرە، زەوی بازرگانی و کشتوکاڵی، لە سەرجەم لقەکانی کۆمپانیاکەمان بەخۆڕایی پێشکەش دەکرێت. ئێمە خەڵکی خۆمان بانگهێشت دەکەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و ڕاوێژکارییەک، بەبێ هیچ دوودڵییەک پەیوەندی بە ئۆفیسەکانمانەوە بکەن، کارمەندانمان بەوپەڕی ڕاستگۆیی و بەرپرسیارێتییەوە لە پێشوازیتاندا دەبن.
عەقارات دیار بەرژەوەندی تۆ قازانجی ئێمەیە
لقەکانی عەقارات دیار ( رۆیاڵ پاڤیلیۆن، لقی سەرەکی زانیاری تاوەرز، ئیسکانی نوێ، ستار تاوەرز، ئیسکان تاوەرز، رۆنا تاوەرز، موفتی، کواترۆ، ئیتاڵی یەک، هەولێری نوێ، مامۆستایان یەک، مامۆستایان دوو، بەختیاری، لایف تاوەرز، زەیتوون ستی، وایت تاوەرز، لقی ئەستەنبوڵ)