دەربارە
لوزۆن بۆ گواستنەوە، خاوەنى مۆڵەتى ڕێگەپێدانى کارکردنە لەلایەن وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم بۆ گواستنەوەى کاڵا و کەلوپەل لە ناوخۆى کوردستان و عێراق.
لوزۆن ئامانجى دەستەبەر کردنى سەلامەتترین و باشترین گواستنەوەیە بەگونجاوترین نرخ بە دابینکردنى بارهەڵگرى کراوە و داخراو لە کێشى ١,٥ تەن بۆ ٣٢ تەن بەپێى جۆرى بارەکانتان لە شارى هەولێر بۆ هەموو شارەکانى ترى عێراق.
هەروەهادابینکردنى ستافێکى شارەزا بۆ بارکردن و داگرتنى بارەکان بەپێى خواستى خاوەن کار.
گواستنەوەکانمان لە بوارەکانى:
١-گواستنەوەى ماڵ.
٢-گواستنەوەى مۆبیلیات.
٣-گواستنەوەى کەل و پەلى بیناسازى.
٤-گواستنەوەى بارى دوکاندارەکان بەهەموو جۆر و قەبارەیەک.
٥-گواستنەوەى پارچەکانى ئۆتۆمبێلى گەورە و بچووک.
٦-گواستنەوەى بارى پێشانگاکانى مافوور و کومبار.
٧-گواستنەوەى کەل و پەلى کارەبایی.
٨-گواستنەوەى خواردنى ڕێگەپێدراو.
٩-گواستنەوەى بارى سەوزەو میوە.
١٠-گواستنەوەى بارى جیاواز بەپێى خواستى خاوەن بار.