من لە بنەڕەتەوە خەڵکی دیانەم لە شاری سۆران، دواتر هاتم بۆ شاری هەولێر بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر و کۆنترۆڵ لە زانکۆی سەڵاحەدین، لە ماوەی خوێندنی زانکۆ لە چەندین بواری وەک بازاڕگەری و خواردنە خێراکان کارم کردووە، لەمەوە شارەزایی تەواوم وەرگرت و ئێستا لە کارەکەی خۆم ڕۆژانە سودیان لێ دەبینم، دوای چەندین ساڵ ژیان لە دیانە ئێستا لە شاری هەولێر جێگیر بووم و چێژ وەردەگرم لە بەسەربردنی کاتەکانم لە یاری تێنسی سەر مێز و لێخورینی پایسکلەکەم و گەشت کردن.