وردەکاری
- ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە 23-06-2021
- جۆر موڵکی بازرگانی
- ناسنامەی موڵک H5-032
- نرخ $140,000 (مامەڵەی تێدایە)
- جۆری خستنەڕوو بۆ فرۆشتن
- ڕووبەر 50000 م2
تایبەتمەندیەکان
بەگشتی
دەواجن بۆ فرۆشتن لە کۆیە ئەم دەواجنە دەکەوێتە سەر ڕێگای گشتی کۆیە - هەولێر خوار گوندی تەکەور، کەنزیکەی ٢ کم لەڕێگای گشتییەوە دوورە دەواجنەکە لەسەر دەستووری نوێی ئەورووپی دروست کراوە و قاعەی تونێلی هەیە وە کامل مواسەفاتە ڕووبهری زەویەکە زیاتر لە ٢٠ بیست دۆنمە و ڕووبەری دەواجنەکە ٧٨٠ مەترە هەر چواردەورەی سیاج کراوە، بیری ئاوی تێدایە کە هیچ کات ئاوەکەی نابڕێت، حەسارێکی گەورەی تێدایە، ڕەزێکی زیاتر لە ٥٠٠ داری تێدایە، خانووی حەرەسی تێدایە، مەخزەنێکی تێدایە، دوو مۆلیدەی گەورەی تێدایە، کارەبای رەئیسی و محاویلەیەکی گەورەی هەیە، بەنداوێکی گەورەی ئاو لە تەنیشت دەواجنەکە هەیە، ئاشی تایبەت لەژێر دەواجینەکە هەیە بۆ ئەلەف، هەموو کەلوپەل و پێداویستیەکی ئامادەکراوی تێدایە وەکو (زنجیر و حەوزی ئەلەف و خەزان ) کە مریشکی لەناو فرۆشراوە و خاوێنکراوەتەوە، زەویەکە عەقدی زراعی هەیە و دەواجینەکەش مۆڵەتی هەیە و ڕاستەوخۆ بەناو دەکرێت نرخی ئەم دەواجنە ١٤ چواردە دەفتەرە و مامەڵەی تێدایە