کۆمپانیاى کامەران بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای mkzی ئەڵمانی بۆپاککردنەوە، خزمەتگوزارى پاککردنەوەى پرۆفێشناڵانە پێشکەش دەکات لەگەڵ ئاستێکى بەرز لە تواناى کارى بڕوا پێکراو لەگەڵ نرخێکى گونجاو وە لە ئامانجى باڵاى ژینگەیى و پابەندیمان، وامان بەباش زانى کە هەموو کەل وپەل و کەرەستە و ماددە کیمیاییەکانى پاککردنەوە لە ئەڵمانیا هاوردە بکەین کە پەسەند کراوە لە لایەن ڕێکخراوى ژینگەی ئەڵمانی نێودەوڵەتیەوە، کارە ژینگەییەکانمان و پارارستنى ژینگە یەکێکە لە خاڵە هەرەگرنگەکان کە کۆمپانیا گرنگى پێدەدات. کۆمپانیاى کامەران بۆ پاککردنەوە ئەوەندەى گرنگى دەدات بە پاراستنى ژینگەى ئەو جێگەیەی کاری تێدا دەکات و خاوێنى و هەست کردن بە بەرپرسیارییەتى ئەو شوێنە لەهەمان کاتدا ژینگەى ئەو وڵاتەى کە کارى تێدا دەکات یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانمان زیاتر لە ئامانجى بەدەست هێنانى سەرمایە.